مشتێ لەخەرواری جوانییەکانی زمانی کوردی
مشتێ لەخەرواری جوانییەکانی زمانی کوردی
ده‌نگ کُرده‌واری - گاندی دەڵێ: ‌کەسێک کە زمان و ئەدەبی خۆی نەخوێندبێ، مێژووی خۆی نازانێ، وە ئەوەی کە مێژووی خۆی نەزانێ بێگومان داهاتووی نابێ.

قیڕەی بۆق، قیژەی قاز، قاسپەی کەو، جریوەی چۆلەکە، گمەی کۆتر، چەهچەهەی بولبول، قاڕەی کار، نەڕەی شێر، گرمەی هەور، چرپه‌ی باران، گڤەی با، خرمه‌ی تەرزە، ورشەی گه‌ڵا، خوڕه‌ی چه‌م، هاژەی تاڤگە، خڕەی بەرد، لورەی گورگ، لفە لفی لافاو
کناچەی پۆڕ، چۆقەی دان، هاژەی ڕووبار،
زەڕەی گوێدرێژ، تەقە تەقی حاجی لەقلەق، قوقەی کەڵەشێر
شەقەی باڵ، زیکەی کوللە
لورەی ڕەشەبا، ویزەی هەنگ، لورەی چەقەڵ، بۆڵەی ورچ، فیتەفیتی شوان، زەڕەی گوێدرێژ، گیزەی مێش، شریخەی هەور، کیفەی مار، قوولەی کەمتیار، واقەی چەقەل،
جریوەی دارکەران، خرینگەی بازنەی دەستی، قیڕە ڤیڕی قازو قورینگان، بسک شۆڕو گەردەن زەردان، قریشکەی کەنیشک، زیکەی مشک، حەپەی سەگ، تافەی ئاو
بڵاچە، مێلۆ، کەروێشکەی گەنم، نمەی باران، شەستەو ڕەھێلە،
گڤەی رەشە با، شنەی شەمال، سایەقەی سامال، پڕمەی گریان
قاقای پێکەنین، سبەی ساڵحان، ڕوباری مەھێن، رۆژی رۆشن،
شەوی دەیجور، ھاڕەی ھەیاسە، ورشەی کراس، تیلەی چاو، سینەی مەڕمەڕ، ئاسنی سار، کزەی با، کفەی مار، خشەی مار دەنگی ڕۆیشتنیتی
نەورۆی پشیلە، حرمەی ماین و کۆڕژنی جوانە ئەسپ و جوانە ماینان و زۆڕەی هێستر، شمشاڵی شوان، لێزمەی باران، باعەی کاریلە، لوورەی گورگ، فیشکەی ئەسپ لەکاتی دیتنی ترسناکی ماریاگورگ، بۆڕەی گا ،هۆڵە هۆڵی گوێرەکە، خوڕەی ئاو، تەپەی دەهۆڵ و باران ، زیڕەی منداڵ لەکاتی ترس، نرکە نرک و ناڵە ناڵ و هاواری نەخۆش، ناڵە دەنگی ناڵەی ئەسپان بەشوێنی سەختا، سروەی بەیان، ئارامی دڵان، دەنکی شەماڵ لەبەیاندا، هاڕە دەنگی شاخ کەبەر دەبێتەوە، ( حیلکە )دەنگی ناسازی پێکەنینێکی دەسکرد، فیشە دەنگی گولە کەبەلاتدا دەڕوات، قوزە دەنگی بێچوی سەگ، لوورەلوور دەنگی گریانی ژنان لەدرنگانی شەو، شڵپەشڵپ و دەنگی یاری منداڵان لەناوئاودا، فیشکەی مار..ترپەی دڵ،
بەهەزاران دەنگە ناوی تر کە لەناو زاراوەکاندا بەکار دێت، لەخۆڕا نیە هەژار دەڵێ زمانی کوردی لەلوتکەی زمانە جیهانییەکاندایە
وەڕینی سەگ، بۆڕەی گا، شنەی با، لرفەی لافاو, دروێنەی سەپان،
شڵێوە، شلۆڤە، لۆلاڤ، کڕێوە، هەوروهێڵ، قەڵبەزی دەریا، شەباوێز، باڕێزە، دەنگی خوڕە، ووڕڕە، شنە، زڕەی زنجیر،
جریوەى پاسارى و ریشوله، واق واقى ماسى خۆرە، هاژەى باو باران و گەردەلول.
ماران گەستە، خشەی قەلقەلاشک، کەروێشکە خەو، چرپەی ماچ، جیڕەی دەرگا، تەپ و نم.
مڵچەمڵچی خواردن، پڕمەی گریان، قاقای پێکەنین، پرخەپرخی خەو، وژەوژی دارستان، فیشەفیشی جگەرەکێشان
شنەی شەماڵ ،هەورە تریشقە. تریفەی مانگەشەو ،سەمای پەروانە بۆ شەمع ، گوڵ و خونچەی بەهاران ، ڕەزاو ، سەمای گەڵا بۆ شنەبای بەهار ، کەروێشگە خەو
هاڕەی گۆبەرۆک ،
دوعای بێداران و دڵ برێندارانی شەو ،
سەمای وەنەوشە بە بای بەهاری ،
بیابانی بێ ئاوو،
لافاوی بەهار، گوڵالە سورەی بەهار,
مڵچەی دەم، بۆڵەی خەسو، پڕوشەی بەفر
شمشاڵی شوان، بەلۆرەی‌ ژن, قژە قژی‌ قژانکە‌.
شنەی ئێواران، سایەی سبەینان، قرچەی گەرما، ساردو سڕی زستان، نەسیمی سەحەر، جۆگەلەو کانی،
لەنجەولاری ژن، شاتە شاتی ژن
تریفەی مانگ، بریقەی ئەستیرە، گزنگی بەیان، زەردەپەڕی ئێواران، سایەقەی سامال، سروەی بەیان.

ئێوەش بە دەستەواژەی کوردی ڕەسەن دەوڵەمەندمان بکەن