ئەم ڕۆمانە باس لە ژیان و بەسەرهاتی لاوێکی کۆنیشانی داونه کە دەگەڕێتەوە بۆ زەمانی پێشوو و ڕووداوەکانی ئەو کات باس دەکات.
“۴۷”، ساڵی ۱۳۹۷ی کۆچیی هەتاوی وەک یەکەم بەرهەمی ئاوارە حوسێنزادە بڵاو کرایەوە و خەزەڵوەری ئەمساڵ، چاپی دووهەمی پێشکەش بە کتێبخانەی کوردی کرا.
ئەو بەرهەمە لە ۱۰۰ لاپەڕەدایە و لەلایەن چاپەمەنیی ژیری مەهاباد بڵاو کراوەتەوە، هەروەها کاری دیزانی ڕووبەرگ، لەسەر ئەستۆی خودالێخۆشبوو ئاوات حەکیمزادە بووە و کاری هەڵەچنییەکەی مەسعوود تەهازادە ئەنجامی داوە.
ئاوارە حوسێنزادە، شاعیر، نووسەر و چالاکوانی بواری ئەدەبی، لەدایکبووی ساڵی ۱۳۶۷ی کۆچیی هەتاوی لە مەهابادە. ناوبراو لە سەرەتاکانی دەیەی هەشتای هەتاوی دەستی بە کاری ئەدەبی کردووه و تا ئێستا دوو بەرهەمی داوەتە دەر و بەرهەمێکی دیکەی بەم زووانە بڵاو دەکرێتەوە.
کتێبی، ڕۆمانەشێعری، “بوتیقای ئاشتی” کە ساڵی ۱۴۰۰ بڵاو کراوەتەوە دووهەم بەرهەمی ئاوارە حوسێنزادەیە و کتێبی “دوو دێڕ نیشتمان” بەزوویی دەدرێتە دەر.
ئاوارە حوسێنزادە ساڵانە لە زۆربەی ڕووداوە ئەدەبییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشداری دەکات. هەروەها ناوبرا لە ڕابردوودا، بەرپرسی ئەنجوومەنی ئەدەبیی مەهاباد بووە و لە ئێستادا دانیشتووی ئەو شارەیە.
بۆ کڕینی ئەم بەرهەمە و بەرهەمەکانی دیکەی ئاوارە حوسێنزادە، پێوەندی بگرن.
ژمارە پێوەندی: ۰۹۱۴۴۷۸۳۳۶۸
- منبع خبر : هاژه











































