شێعرەگان «شەهلا موزەفەری» ده «رووژێ وە یەک رەسیمن» بڵاو کریا
شێعرەگان «شەهلا موزەفەری» ده «رووژێ وە یەک رەسیمن» بڵاو کریا
دەنگ کوردەواری - کوومە شێعرەگان خاتوون کورد ئیلامی شەهلا موزەفەری وە ناو "ڕووژێ وە یەک ڕەسیمن" لە چاپەمەن زایەلە شار مەریوان بڵاو کریا.

شاکارێکی جوانتر و لەباری شاعیری لاو و ناسراوی کورد خاتوون ” شەهلا موزەفەری” کە لە ڕۆچنە و ڕوانگەی هونەرییەوە جێگای بایەخ پێدانە و کارێکی سەرکەوتووە بەم زووانە لە چاپ دەدرێ و دەکەوێتە بەردەستی خوێنەرانی هێژا و دلۆڤانی کوردەواری.

“رووژێ وە یەک رەسیمن” بە بنەمایەکی ژیار و مودڕنیتە و هەندێکیش ئایینی، بینۆگە و ڕوانگەیەکی نوێگەر و داهێنانی وشەی کوردی خواروو(فه‌یلی و …) ئافراندن و خوڵقاندنی لە سەر ئەستوونی عەرووز و بڕگە و زۆر پاراو لە ۲۱۰۰ بەرگدا و ۱۱۵ لاپەڕە بە پێداچوون و پێشەکی دوکتۆر “میرجەلالەدین کەزازی” کەسایەتی شاهنامه ناس، مامۆستای هێژای وێژەی دنیا، مامۆستای پلەی پرۆفشناڵی زانسگاکانی سەرتاسەری دنیا، لە “بازنەی زمانی” کرماشان و ئیلام و بەراوردی چەندین مانگەی جەنابیان و دوای ماوەیەک لێکۆلینەوە و تێکۆشانی نووسەر و گرووپێک لە نووسەران، لە لایەن بنکەی چاپی “زایه‌له” مه‌ریوان و داڕشتنی ڕووبەرگی گرافیکی و جوانکیلە، بە دەست هونەرمەندی گه‌نجی کورد ماموسا چیا سه‌رسپی و نه‌قاشی کاک چه‌نگیز ئیقبالی”ئازاد” و خوشنویسانی ئوستاد دوکتور محه‌ممه‌د عه‌لی مورادی نیا ماموسای فیربونی خوشنویسی له ئنجومه‌نی خوشنویسانی ئیران لە ڕۆژانی داهاتوودا چاپ و بڵاو دەکرێت.

ئەم کۆمەڵە غەزەڵانە، مەسنەوی و دووبەیتی و چوارینەی بڕگەیی و عەرووزی جەنابی شه‌هلا موزه‌فه‌ری لەگەڵ نوێگەری و کەڵک وەرگرتن لە تێمی نادیار و هەندسی و لە چوارچێوە و کانزای شیعری نوێ، یان دواکلاسیکی کوردی خواروو، کە هەوڵ دراوە بیردۆزە و ئەندێشە کۆنەکان و دووپاتبوونەوەیان، بانگهێشتی مەیدانی کێبەرکێ و پرسیار و ململانێ بکات و پەیڕەوی ناسک لە کێشەکانی شیعری کلاسیک و زمانی ڕوون و پەتی و پرۆفیشناڵ لە ناوچەی زمانی کرماشان و ئیڵام بڵاو و چاپ دەکرێت…کە دڵنیاین ببێتە ڕۆچنەیه‌کی هیوامەند لە شۆڕشی نوێخوازانەی شیعری ئەم “هەرێمە زمانییە” و ڕێگا بنەماییەکانی گوتاری مودڕنیتە لە شیکردنەوە و لێکۆڵینەوەی یاساو و چوارچێوەی زمانی کوردی خواروو بێت و بێتە ئاراوە.

لە خاڵە گرنک و بەرچاوەکانی ئەم کۆکارەیە: پێڕست و ژێرنووس بۆ تەرکیبە نوێیەکان و وشەسازییەکان بە کەڵک وەرگرتن لە پەیکەری زمانی پەهلەوی و لاتینە، کە لە ئایندەیەکی نێزیکدا کات و جێگای پەردەلادان و بنکەکانی بڵاوکردنەوە لە تەواوی شارە کوردنشینەکانی ئێران و دەرەوەی ئێران لە لایەن هەر ئەم هەواڵنێرییەوە، ئاگاداری و ڕاگەیاندن لەبارەی چونیەتی شوێن و کات، دەگەیەنینە خزمەت هەموو خوازیاران و دۆستانی “زمانی دایکی”…