سان و سێف هاتە بازاڕ
سان و سێف هاتە بازاڕ
ده‌نگ کرماشان - کۆمەڵەی کورتە شێعری رەزا مەوزوونی ، شاعێری ناسراوی کورد بە ناوی سان و سێف بڵاو‌کرایەوە.

کتێبی سان و سێف ۱۰۸ کورتە شێعری کوردی بە ناوەڕۆکی عاشقانەی تێدایە.

ئەم‌کتێبە شێعرەی ڕەزا مەوزوونی لە لایەن فەرخوندە پوور سیاە کراوتە ئینگلیزی.

ڕەزا مەوزوونی سەبارەت بە کتێبە نوێیەکەی وتی: سان و سێف بە مانای بەرد و سێوە و ئەزموونێکی نوێیە لە ئەدەبیاتی کوردی کرماشانیدا.

سان و سێف کە حەفدەیەمین کتێبی ڕەزا مەوزوونیە لە لایەن بڵاڤگەی دیباچە چاپ و خراوەتە بازاڕ.

رەزا مەوزوونی لە دایک بووی شاری گیلانغەرب و کەلهوڕە.