به‌ره‌و رێنووسی پێوه‌ری کوردی
به‌ره‌و رێنووسی پێوه‌ری کوردی
ده‌نگ کوردستان - دوکتۆر بێهرووز چەمەن‌ئارا، ئەندامی زانستیی بەشی زمان و ئەدەبی کوردیی زانکوێ کوردستان، لێکۆڵینەوەی کوردی تازەیگ دە چاپەمەنی مانگ مەهاباد بڵاوەوە کرد.

دە وت‌وویژ کورتێ، دوکتۆر چەمەن‌ئارا وە وادەنگ کورد وت: دۊمای بەڕێوە بردنی دوو سیمپۆزیۆمی ڕێنووسی کوردی لە زانکۆی کوردستان، کێشەیەکی سەرەکی وەبەرچاو کەوت کە پرسیارێکی گرنگی بەرهەم هێنا: داخۆم ڕێنووسی کوردی دەبێ چلۆن بێ کە هەموو زار و بن‌زارەکان بە ئاسانی بتوانن پێ بنووسن و بخوێننەوە؟

سەرۆکی پێشووی توێژینگەی کوردستان‌ناسی زانکۆی کوردستان، دە مێژووی ئەلفبێ و ڕێنووس، نۊسانن وە زمان و شێوەزارەیل کوردی وت و ئزافە کرد: وردبوونەوە لە هەوراز و نشێوەکانی مێژووی ڕێنووسی کوردی، ئەم ڕاستیەمان بۆ وەدەر دەخات کە زۆربەی هەوڵ و داهینانەکان بە گشتی بە دەوری دوو ناوەندی زمانیی کوردی، واتە سەروو و ناوەندیدا سووڕاونەتەوە و بەستێنی بەدی‌هاتنی دووانەیەکی جودا و سەربەخۆێان بەدی هێناوە. دیارە ئەم دووانەیە لە درێژەی مێژووی خۆیاندا نەیانتوانیوە بەو جۆرە کە ئێستا چاوەڕوانییان لێ دەکرێ، ڕیگاێ یەک‌بوون و یەک‌گرتوویی بپێون و کۆمەڵگای کوردی لە دەوری یەک ڕێبازی پەسەندکراوی نووسیندا که بکەنەوە.

چەمەن‌ئارا ئەی خاڵە دەسنیشان کرد کە: ئێستا و لە دوای نزیکەی یەک سەدە لە یەکم هەوڵەکان بۆ سەربەخۆیی ڕێنووسی کوردی، ئەم دوو نەریتە جیاوازە، لە کوومەڵگای کوردیدا جێگیر بوون و وێدەچێ بەستنی پڕدی پەیوەندی لە نێوانیاندا کارێکی ئەستەم بێ.

نۊسەر کتاو شانامەی کوردی وت: دەبێ بگوترێ کە ڕۆحی ئێستای ڕێنووسی کوردی، نەک ڕۆحێکی گشتگیر و پێوەری کوردی، بەڵکوو ڕۆحێکی کۆمەڵایەتی سەروو-ناوەڕاستی زمانی کوردییە و نەیتوانیوە وێناگەر و ئاوێنەی هەموو زار و ئاخێوەرە کوردەکان بێ. ئەم دیاردەیە بووە بە هۆکاری سەقام‌گرتنی بێرۆکەی ناوەند-پەراوێز لە دەسگای زمانیی کوردیدا و هەندێ جار دەنگی ڕەخنە‌گرانی دژە ناوەنخوازیی زمانی بەرز دەبێتەوە.

ئی ماموستای زوان کوردیە، هەم دەس نا بان ئی قسیە کە: مەبەست لە ڕێنووسی پێوەر، ئەو ڕێنووسەیە کە نوێنەری تەواوی دەسگای دەنگیی و ڕێساکانی نووسینی زمانی کوردی بێ؛ هەم یەیشە وت: ئەم کتێبە نەک لە ڕووی دژایەتی لە گەڵ بەرهەمە پێشووەکان یان بۆ شکاندنی ڕۆحی ڕێنووسی ئێستایی، بەڵکوو بە مەبەستی بەرزتر و گشتگیرترکردنەوەی ڕۆحی ڕێنووسی کوردی بەرهەم هاتووە.

چەمەن‌ئارا وەیجوورە درێژە دا: بۆیە هەوڵ دەدرێ کە لە چوارچێوەی ئەزموونی زانایان و مامۆستایانی ڕابردووی ئەم بوارە و بە لەبەرچاوگرتنی خاڵە هاوبەشەکانی شێوەزارە کوردییەکاندا، ڕێگای گشتگیری و یەک‌بوونی زمان و ڕێنووسی کوردی خۆشتر بکرێتەوە و ڕێنووسێک پێناسە بکرێ کە وێناگەری هەموو زمانی کوردی بێت.

نووسەری بەرەو ڕێنووسی پێوەری کوردی وت: ئەم بەرهەمە بریتییە لە یەک پێشەکی و شەش پاژ کە لە هەریەک لەو‌ پاژگەلەدا بابەتگەلێک وە کوو مێژوو، بنەماکانی نووسین، واچناسی و دەنگناسی، مۆرفۆلۆژی، گیروگرفتەکان، وانەڕاهێنان و خاڵبەندی پێشکەش کراون.

مامۆستای زانکۆی کوردستان شیەو کرد: ڕەنگە هەندەێ لە لێکۆڵەران، هێنانەوەی بابەتە ڕێزمانی و‌ ڕستەسازییەکان بۆ ناو بابەتە ڕێنووسییەکان بە کارێکی بێهوودە بزانن و لایان وابێ کە هێنانەوەی میناکگەلی جۆربەجۆر لە بارەی چۆنیەتیی بەکارهێنانی فەرمان، جێناو یان ئامرازەکان و هتد لە بەستێنی شێوەزارە جۆربەجۆرە کوردییەکاندا کارێکی نابەجێیە و تەنها قەبارەی کتێبە کە زۆرتر دەکات؛ لە وەڵامدا دەبێ ئەمە بڵێم کە وردبوونەوە لەو بابەتەگەلە بە مەبەستی تێگەیشتن و لێک‌نزیک‌کردنەوەی شێوەزارەکانە و دەبێ لە چوارچێوەی خوێندن «بەرەو ڕێنووسی پێوەر»-دا لێک‌بدرێتەوە.

چەمەن‌ئارا دەس دۊما ئاخر وت: جێگای ئاماژەیە کە لە ڕوانگەی منەوە ڕێنووس، تەنها ئەلفبێ و نووسینی چەند ڕێسا سەبارەت بە ئەلفبێ، خاڵبەندی و جودا یان پێکەوەنووسین نیە، بەڵکوو زانستی ڕاست‌نووسین بە هەموو لایەن و بابەتە ورد و دروشتەکانیە‌وەیەتی.